تاڵه‌بانی له‌هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی كوتله‌كاندایه
KNA: جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری
عێراق له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه سه‌رۆك كوتله‌كانی عێراق كۆبكاته‌وه. فواد
مه‌عصوم سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند
كه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار په‌یوه‌ندی به‌سه‌رۆك كوتله‌كانه‌وه
كردووه‌و بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی كردوون. به‌پێی وته‌ی ناوبراو
سه‌رۆك كوتله‌كان له‌نێویاندا ئه‌یاد عه‌لاوی‌و نوری مالیكی ئاماده‌یی خۆیان
نیشانداوه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی‌و به‌شداریكردن له‌و
كۆبوونه‌وه‌یه كه ئامانج لێی چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان
عێراقییه‌و ده‌وڵه‌تی یاسایه.
|