تۆتی خۆشحاڵە کە بەر شاختار کەوتوون و ئارەزووی سەیرکردنی یاری ئەڕسیناڵ-بەرشلۆنە دەکات

tony.jpg فرانچێسکۆ تۆتی کاپتنی یانەی ڕۆما باوەڕی وایە کە بەرکەوتنی شاختار دۆنتێسک لە قۆناغی ١٦ یانەیی خولی پاڵەوانەکای ئەوروپا لە تیروپشکێکدا کە ئەمڕۆهەینی سازدرا بە سوودی یانەکەی بووە.
تۆتی بە Roma Channel ـی وت:”شاختار یەکێکە لەو تیمانەی کە ویستمان ڕووبەڕوویان ببینەوە.ئەوان کەمتر بەهێزن لە هەندێک لە یانەکانی تر،بەڵام هێشتا یارییەکی سەخت دەبێت چونکە کەشوهەوا زۆر سارد دەبێت[لە ئۆکرانیا].”

پاڵەوانەکەی جامی جیهانی ٢٠٠٦ دەربارەی یاری نێوان بەرشلۆنە و ئەڕسیناڵ ـیش دوا و وتی:”ئەڕسیناڵ-بەرشلۆنە؟بە دڵنیاییەوە یارییەک دەبێت بۆ سەیرکردن لە نزیکەوە،چێژ لێوەرگرتن و هەڵگرتن لە یادەوەرییدا.”

شیاوی باسە فرانچێسکۆ تۆتی لە عاشقانی فەلسەفەی یاریکردنی یانەی بەرشلۆنەیە و لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەو یانەیەش زۆر بە تۆتی ئەفسانەی جیالۆڕۆسی سەرسامە.



لینكی بابه‌ت «تۆتی خۆشحاڵە کە بەر شاختار کەوتوون و ئارەزووی سەیرکردنی یاری ئەڕسیناڵ-بەرشلۆنە دەکات» -
«kurdonya» -