KNA: له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی كوڕی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵاتی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی پارتی ده‌كرێت كه
ته‌قه‌یان له‌هاولاتیانی شاری سلێمانی كرد.
رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌ژماره‌ی
ئه‌مرۆیدا بڵاویكرده‌وه كه مه‌سرور بارزانی خه‌لاتی 25 كادری حزبه‌كه‌ی
كردووه‌و له‌نێویاندا هیوا ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی پێشووی لقی چواری سلێمانی‌و ئه‌و
كه‌سانه بوونیان هه‌یه كه له‌رۆژی 17ی شوبات ته‌قه‌یان له‌هاولاتیانی شاری
سلێمانی كرد.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، یه‌كێك له‌وانه‌ی خه‌ڵاتكراون ئه‌و
كه‌سه‌یه كه رینكۆتێكی ره‌شی له‌به‌ردایه‌و به‌ده‌مانجه ته‌قه
له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه كه بریاره
مه‌سعود بارزانیش به‌هه‌مان شێوه خه‌ڵاتیان بكات.
_____________________
--- ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه چاپ بكه ---
ده ستيان بشكيت