ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
بۆ دژایه‌تی
كردنی رژێمی عه‌بدولكه‌ریم قاسم و ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆرشی 14 ی ته‌موزی 1958 هێزه
ره‌گه‌زپه‌رسته عه‌ره‌به شۆڤهنستهكانی نێو نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان و
حزبی به‌عسی فاشست و به یارمه‌تیدانی كۆماری یه‌كگرتووی عه‌ره‌ب كه له (میسر‌و
سوریا) پێكهاتبوو به یارمه‌تیدانی راسته‌وخۆی سه‌رۆك جه‌مال عه‌بدولناسر
كه‌وتنه خۆ ئاماده كردن بۆ پیلانگێران وبهرپاكردنی كۆده‌تا ئه‌وه‌بوو له 8 ی
شوباتی 1963وه كوده‌تاكه‌یان سه‌ركه‌وت.
له 8 ی شوباتی ره‌شی 1963 وه
عه‌ره‌به نه‌ته‌وه‌په‌رسته شۆڤه‌نیسته‌كان و حزبی به‌عسی ره‌گه‌زپه‌رست
له یه‌كه‌م رۆژه‌وه هێزێكیان به‌ناوی (الحهرهس القهومی) له كه‌سانی داخ
له دڵ و ره‌وشت نزم دروست كرد‌و، له هه‌مان رۆژدا حاكمی عه‌سكه‌ری (ره‌شید
موسلیح تكریتی) به‌یانی ژماره (13) ی بۆ كوشتن و قركردنی شیوعییه‌كان دهركردو، به
ئاره‌زووی خۆیان شیوعی و نیشتمانپه‌روه‌رانیان ده‌كوشت و به هه‌زاران كه‌سانی
شیوعی و دیموكراتخوازیان له به‌ندیخانه‌كان توند كرد‌و به شێوه‌یه‌كی
درندانه‌و ناشیرین ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌كردن.
به‌عسییه‌كان توانیان
سه‌ركردایه‌تی كورد به چه‌ند قسه‌ی بریقه‌دار چه‌واشه بكه‌ن و
بیانخه‌ڵه‌تێنن و بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیریان لێبكه‌ن، ئه‌وه بوو سه‌ركردایه‌تی
شۆرش بریاریدا شهر له سه‌رانسه‌ری كوردستان رابگرێت و، تاڵه‌بانی به یاوه‌ری
شاندێك له 19 ی شوبات گه‌یشته به‌غدا به مه‌به‌ستی گفتۆگۆكردن.
له 10 ئازاری
1963 دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی به‌عسیان به‌یانێكیان بڵاو كرده‌وه‌و،
تیادا دانیان به مافه‌كانی كورد له سه‌ر بنه‌مای (لامهركزی) ناوه‌و ده‌بێ له
ده‌ستوری وڵات‌دا دیاری بكرێت.
له 20 ی ئایاری 1963 (حاكمی عه‌سكه‌ری) له ناوچه‌ی
(شیمال) دا بریاریدا كوردستان (ناوچه‌یه‌كی پرۆسه عهسكهرییهكانه) و
هاتووچۆی خه‌ڵك له‌و سنووره قه‌ده‌غه‌یه‌و، وتیان ئه‌و پرۆسه‌یه
سه‌یرانه!!.
له 9 ی حوزه‌یرانی 1963دا به‌عسییه‌كان گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی
عه‌سكه‌ریان ئه‌نجامداو، له كاتێكدا هیرشێكی درندانه‌یان كرده سه‌ر
شاره‌كانی كوردستان و له‌و رووه‌وه داموده‌زگا سه‌ربازییه‌كان له شاری
سلێمانی به سه‌ركردایه‌تی زه‌عیم (سه‌دیق مسته‌فا) شاڵاوێكی كوشتن و
رهشبگیریان دهسپێكردو هه‌رچی پیاوی ئه‌م شاره خهباتگێرو كۆڵنه‌ده‌ره
هه‌بوون له هه‌موو جۆره تۆیژهكان له فه‌رمانبه‌رو كاسبكار‌و قوتابی و
مامۆستا‌و وه‌رزشه‌وان گیران و ره‌وانه‌ی حامییه‌ی سلێمانی كران و، چه‌ندین
تێكۆشه‌ر به برینداری و به زیندووی له دۆڵی مردووان زنده به‌چاڵ كران
وبلدۆزهرو گرێده‌ر خۆڵیان به سه‌ر ئه‌و جاڵانه كه وه‌ك گۆری به كۆمه‌ڵ
ئاماده كرابوون دهكردو، له ناوایاندا {مامۆستا حاجی باقی، ئه‌نوه‌ری دارتاش،
وه‌رزشه‌وان كاكه یاسین و كه‌مالی حاجی فه‌ره‌ج و هتد....} و، سلێمانی شارێكی
زیندوو هه‌میشه له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی قوربانیدان و به‌رگریكردن بووه له
گه‌له‌كه‌مان و، شه‌هیدانی كاره‌ساتی 9 ی حوزه‌یرانی ساڵی 1963 ی سلێمانی بوون به
سونبلی تێكۆشانێكی نهپساوهتا گه‌یشتن به ئامانجه به‌رزه‌كانی گه‌ل و
نیشتمان.
له درێژه‌ی ئه‌و شاڵاوه‌دا داخ له دڵ و تاوانبار زه‌عیم (سه‌دیق
مسته‌فا) له دێی سیاره‌ی وارماوه كۆمه‌ڵێك پیاوی بێ تاوانی له سه‌ر رێگای
سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان شه‌هید كرد‌و هه‌رچی له ده‌ستی هات كردی.
هه‌ر له
هه‌مان ڕۆژدا له شاری كۆیه، به فه‌رمانی ئه‌فسه‌رێكی چه‌په‌ڵ و
خۆێنرێژ به ناوی (گه الشكرچی) نۆ كه‌سیان له پایه‌كانی سه‌ر شه‌قامه
سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ناو بازاڕی كۆیه به‌ست و گولله بارانیانكردن كه
یه‌كێكیان ناوی (سلێمانی حه‌مه قاوه‌چی) بوو، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه
مامۆستا كه‌مال ڕه‌شیدیان گرت كه به كه‌مالی ڕه‌شاغا ناسراو بوو، ئه‌ویشیان
شه‌هیدكرد، جگه‌له‌وه‌ی كه مامۆستا (ڕه‌شاد عه‌لی)یان گرت و ئه‌وه‌نده‌یان
له‌سه‌ر دابوو كه تووشی فێ لێهاتن هات له دوایشدا هه‌ر به‌و نه‌خۆشییه
كۆچی دواییكرد.
له شاری هه‌ولێر تاوانبار‌و ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رزی سوپای
عێراق (به‌دره‌دین عه‌لی) سه‌دان كاری چه‌په‌ڵی ئه‌نجامداو، پاشان له
ماڵه‌كه‌ی خۆی به ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ك یه‌كێك له تاوانباران
كوژراو خه‌ڵتانی خۆین كرا.
به‌عسییه‌كان رقی زۆریان له كورد بوو، ماوه‌ی
ده‌ربرینیان نه‌بوو، به‌ڵام پاشان ده‌سه‌ڵات و هێزیان كه‌وته ده‌ست به
ئاره‌زووی خۆیان كه‌وتنه كوشتن و برین و، ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌ی
به‌عسییه‌كان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان كردیان، بۆ تۆقاندن‌و چاوترساندنی
خه‌ڵكی بوو، به مه‌به‌ستی دامركاندنه‌وه‌ی شۆرشی رزگاریخوازیی
گه‌له‌كه‌مان بوو به‌و مه‌به‌سته‌ی خه‌ڵك سه‌ر بۆ سیاسهتو فه‌رمانه
شۆڤێنی و نابه‌جێكانیان شۆڕبكات، به‌ڵام كه‌س به‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌دا قایل
نه‌بوو، چونكه خه‌ڵكی كوردستان به‌گژیاندا چوونه‌وه‌و بوونه پشت‌و
په‌نای شۆڕش و هه‌زاران ڕۆڵه‌ی قاره‌مان چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تییان
كردهشانو بوونه پارێزه‌ری مانه‌وه‌و كه‌رامه‌تی گه‌لی كوردستان و
خاكی كوردستان.
به‌عسییه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنیان په‌ره‌یان به
رێبازی كوشتنی به كۆمه‌ڵ و ره‌مه‌كی هاووڵاتیان داوه‌و، به به‌رچاوی
خه‌ڵكه‌وه هاووڵاتیانی بێدیفاعیان له‌ناو شار‌و شاروچكه‌كانی كوردستاندا
كوشتووه‌و (ئیعدام) كردووه، تا گه‌یشته جینوسایدو پاكتاوكردنی ره‌گه‌زی كه
له گرتنی به كۆمه‌ڵ و شۆێنبزركردنی كوردان وكرده‌وه‌كانی پرۆسه‌ی چه‌په‌ڵی
ئه‌نفال وكیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و سێوسێنان و شیخ وه‌سان و بادینان و شوێنه‌كانی
تردا گه‌یشته ترۆپكی خۆی.
له ڕۆژی 8ی شوباتی 1963 تا ڕووخانی دیكتاتۆر
سه‌دام حسه‌ین و ڕژێمی به‌عس داموده‌زگاكانی ، گه‌لی عیراق تووشی سه‌دان
نه‌هامه‌تی و كاره‌ساتی دڵته‌زێن بوو كه له مێژوودا وێنه‌یان نییه و
ئه‌گه‌ر هه‌شبێ زۆر كه‌مه و، گه‌لی كوردستان پشكی زۆری به‌ركه‌وت تا
كۆده‌تاكه‌ی عه‌بدولسه‌لام عارف له 18ی تشرینی دووه‌می 1963 و كۆتای هاتنی
یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی به‌عس.
به‌عس له ساڵی 1968 گه‌رایه‌وه بۆ حوكمی عێراق و
سیاسه‌تی سوتاندنی ته‌رو وشكی به‌كارهینا تا له 9 ی نیسانی ساڵی 2003 كه‌وت و
روخا.
سڵاو له شه‌هیدانی 9 ی حوزه‌یرانی 1963و گشت شه‌هیدانی رێبازی كوردایه‌تی و
بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی و مروڤدۆستان.
9 ی حوزه‌یرانی 2011
_____________________
--- ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه چاپ بكه ---