یعقوب كاكل *
مه‌ترسی زۆر بوونی خۆڵ
و خاشاك له هه‌موو جیهان دا ڕوو له زیاد بوونه به تایبه‌ت له دوای ئه‌و
زیاد بوونه به‌ر فراوانه له ژماره‌ی دانیشتوانی سه‌ر ڕووی زه‌وی به
گشتی و ووڵاتانی تازه گه‌شه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی هاته ئاراوه
دواتریش به‌ره‌و پێشچونی باری ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان و پێشكه‌وتنی
بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه و پیشه‌سازیه جۆر
به‌جۆره‌كان و گه‌وره‌بوونی ڕووبه‌ری شاره‌كان له ڕووی بینا ( یه‌كه
نیشته‌جێبوونه‌كان وباڵه‌خانه‌كان ) ....هتد ، ئه‌مانه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ
زیاد بوونی خۆڵ و خاشاكی ووڵاتان له‌سه‌ر ئاستی جیهان دا .
سه‌باره‌ت
به خۆڵ و خاشاكی شاری سلێمانی تا ئێستاشی له‌سه‌ر بێت به شێوه‌یه‌كی
ته‌قلیدی وكۆن فڕێ ده‌درێته ناوچه‌یه‌كه‌وه كه ده‌كه‌وێته باشووری
ڕۆژئاوای شاره‌كه‌وه ( له‌سه‌ر ڕووباری تانجه‌رۆ ) !! به‌مه‌به‌ستی ڕزگار
بوون لێی به‌ڵام له ڕاستیدا خۆ ڕزگار كردن نیه به‌ڵكو كه‌ڵه‌كه بوونێكی
پڕ مه‌ترسیه كه ساڵانی دواتر دا مه‌ترسیه گه‌وره كانی ده‌رده‌كه‌ون
له‌سه‌ر خاك و ئاو‌و هه‌وای ناوچه‌كه .
ئه‌و بڕه خۆَڵ و خاشاكه‌ی كه
ڕۆژانه فڕێ ده‌درێته ناوجه‌ی تانجه‌رۆوه زۆر زۆره‌و به پێی
ئاماره‌كانی ساڵانی -2009 و 2010 – ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی سلێمانی
رۆژانه بڕی ( 1000 بۆ 1200 ) ته‌ن له خۆڵ و خاشاك فڕێ ده‌درێته ئه‌و
ناوچه‌یه‌وه ، كه بێگومان بۆ ئه‌مساڵیش زیاتر بووه ، بۆ نمونه له
مانگێك دا به لانی كه‌مه‌وه ( 30000) ته‌ن له خۆڵ و خاشاك و بۆ ساڵێكیش ( 360,000 )
ته‌ن له خۆڵ و خاشاك له ناوچه‌ی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك دا كه‌ڵه‌كه ده‌بێت
، زۆر بوونی پاشماوه‌كان له ناوچه‌كه دا هۆكاره بۆ چه‌ندین گرفتی
سه‌ره‌كی وه‌ك ته‌ندروستی كه نزیكه به ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونه‌وه و
نزیكی له ڕێگای سه‌ره‌كی سلێمانی عه‌ربه‌ت كه له كاتی سوتاندنیدا
دوكه‌ڵێكێكی زۆر ناوچه‌كه داده‌پۆشێت به تایبه‌ت له تاقی به‌یانیان دا
كه له ڕووی پیسكردنی هه‌واوه زیان به ته‌ندروستی ئه‌و
هاوڵاتیانه‌ی كه له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین ده‌گه‌یه‌نێت ، له ڕووی
پیسكردنی خاك و شێواندنی پێكهاته‌كانی ئه‌وا ئه‌م خۆڵ و خاشاكه به‌و بڕه
زۆره زیان به خاكی ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت وه به‌و پێیه‌ش كاریگه‌ر
ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و جۆره كشتوكاڵانه‌ی كه له‌و ناوچانه‌دا ده‌كرێن وه
هه‌روه‌ها به هۆی داچۆڕانی ماده زیان به‌خشه‌كانی ناو خاشاكه‌كه له
كاتی باران بارین دا بۆ ناو چینه‌كانی خاكی ناوچه‌كه كاریگه‌ری
له‌سه‌ر ئاوی ژێر زه‌وی شوێنی فڕێدانه‌كه‌دا ده‌بێت كه بێگومان
ڕووباری تانجه‌رۆ به ته‌نیشتی شوێنی فڕێدانه‌كه‌دا ڕێ ده‌كات و كه كار
ده‌كاته سه‌ر پیسبوونی ئه‌و ڕووباره‌و ئاشكراشه ئه‌و ڕووباره به‌ره‌و
به‌نداوی ده‌ربه‌نیخان ده‌ڕوات و دوڕژێته ناو ئه‌و به‌نداوه‌وه ئه‌مه
سه‌ره‌ڕای ده‌بێته هۆی پیسكردنی ئه‌و بیرانه‌ی له‌و شوێنه‌دا هه‌یه
یان له داهاتودا لێ ده‌درێن .
ئه‌پرسین ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه
كه حكومه‌ت بیركردنه‌وه گه‌وره‌كه‌ی بخاته گه‌ڕوو به شێوه‌یه‌ك له
شێوه‌كان ڕێگه‌چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م گرفته سه‌ره‌كیه بدۆزێته‌وه‌و چیتر
ده‌سی ده‌سی به ئه‌و بیرۆكه و هه‌ڵانه نه‌كات كه ڕێگه‌چاره
ده‌دۆزنه‌وه بۆ ڕزگاربوونی هاوڵاتیان و حكومه‌تیش له‌و پیسبوونه !! بۆیه
ڕێگه‌چاره‌سه‌ره‌كان زۆرن بۆ ئه‌و خۆڵ و خاشاكه وه‌ك دووباره به‌كار
هێنانه‌وه‌یان (recycling ) و دروستكردنی ووزه‌ی كاره‌با له ئه‌نجامی
سووتاندنی خوڵ و خاشاكه‌كه كه ئه‌وه‌ش به دروستكردنی كارگه‌ی تایبه‌ت
ده‌بێت له شوێنی فڕێدانی ئه‌و پاشماوانه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش
پێویسته حكومه‌ت له ڕێگه‌ی میدیاكانه‌وه به گشتی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری
به‌رده‌وامی هه‌بێت بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له باره‌ی
ئه‌وه‌ی كه كه‌مترین بڕی پاشماوه‌و خۆڵ و خاشاكیان هه‌بێت وه یان له
كاتی فرێدان دا له‌به‌رده‌م ماڵه‌كان دا به جیا دابنرێت وه‌ك ماده
ئۆرگانیه‌كان ( پاشماوه‌ی خوارده‌مه‌نیه‌كان ) به جیا و ماده كانزاییه‌كان
به جیا و مواده نایلۆنی و پلاستیكیه‌كانیش هه‌ر به جیا ئه‌مه‌ش به
دانانی سه‌تڵ و كیسی تایبه‌ت به‌هه‌رجۆرێك له‌جۆری پاشماوه‌كان دابنریت و
دواتریش هه‌ر پاشماوه‌یه‌ك له‌و پاشماوانه‌ی كه‌باسكران به ئۆتۆمبیلی
تایبه‌ت ( كه‌بس ) ده‌گوازرێنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆڵ و خاشاكانه تێكه‌ڵ
به‌یه‌ك ببن كه به دڵنیاییه‌وه ئه‌و كارگه‌ی كه تایبه‌ته به دووباره
سوود لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌ر جۆرێك له جۆری ئه‌و پاشماوانه زۆر ئاسانتر
ده‌توانێت سوودی لێوه‌رگرێت و دووباره به‌كاریان بێنێته‌وه ، به بۆچونی
من ئه‌م رێگه‌یه كه جیاكردنه‌وه‌ی خۆڵ وخاشاكه‌كانه له‌به‌رده‌م
ماڵه‌كان دا كه له زۆرێك له ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی دونیادا په‌یڕه‌و
ده‌كرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان گونجاوتره بۆ ڕزگاربوون له زیان و گرفته‌كانی
خۆڵ و خاشاك ، وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ر نه‌كرا ئه‌وا كارگه‌ی
جیاكردنه‌وه‌ی جۆره‌كانی خۆڵ و خاشاكه‌كان له یه‌كتری دابنرێت پێش
ئه‌وه‌ی به تێكه‌ڵی فڕێ بدرێته سه‌ر زه‌وی و پاشانیش زینده به‌گۆڕ
بكرێت !! ئه‌م ڕێگه چاره‌سه‌رانه كه باسكران هه‌ریه‌كه‌یان سوودێكی
گه‌وره‌یان ده‌بێت به دووباره دروستكردنه‌وه و دووباره به‌كارهێناوه‌ی
ئه‌و مه‌وادانه‌ی له‌و پاشماوانه‌دا هه‌یه كه زۆرێك له ووڵاتانی جیهان
سوودی ئابووری گه‌وره‌یان لێ ده‌ست ده‌كه‌وێت، بۆیه ئه‌مرۆبێت یان سبه‌ی
هه‌ر دبێت ئه‌و كاره بكرێت به‌ڵام تكایه پێش ئه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان
له‌وه گه‌وره‌تر بن با ئه‌م حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته بیرێكی به‌لای
ژینگه‌وژیانی ئه‌م خه‌ڵكه‌وه هه‌بێت .
* به‌كالیۆرۆس له
جوگرافیای گشتیدا ykakl@yahoo.com
_____________________
--- ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه چاپ بكه ---