فرانچێسکۆ تۆتی کاپتنی یانەی ڕۆما باوەڕی
وایە کە بەرکەوتنی شاختار دۆنتێسک لە قۆناغی ١٦ یانەیی خولی پاڵەوانەکای ئەوروپا لە
تیروپشکێکدا کە ئەمڕۆهەینی سازدرا بە سوودی یانەکەی بووە.
تۆتی بە Roma Channel ـی
وت:”شاختار یەکێکە لەو تیمانەی کە ویستمان ڕووبەڕوویان ببینەوە.ئەوان کەمتر بەهێزن
لە هەندێک لە یانەکانی تر،بەڵام هێشتا یارییەکی سەخت دەبێت چونکە کەشوهەوا زۆر سارد
دەبێت[لە ئۆکرانیا].”
پاڵەوانەکەی جامی جیهانی ٢٠٠٦ دەربارەی یاری نێوان
بەرشلۆنە و ئەڕسیناڵ ـیش دوا و وتی:”ئەڕسیناڵ-بەرشلۆنە؟بە دڵنیاییەوە یارییەک دەبێت
بۆ سەیرکردن لە نزیکەوە،چێژ لێوەرگرتن و هەڵگرتن لە یادەوەرییدا.”
شیاوی باسە
فرانچێسکۆ تۆتی لە عاشقانی فەلسەفەی یاریکردنی یانەی بەرشلۆنەیە و لیۆنێل مێسی
ئەستێرەی ئەو یانەیەش زۆر بە تۆتی ئەفسانەی جیالۆڕۆسی سەرسامە.
_____________________
--- ئهم لاپهڕهیه چاپ بكه ---