دەستەی كارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بریاریدا كەوا لە كاتی بەدەست هێنانی هەر
نازناوێك پاداستی یاریزانەكان زیاد ناكرێت بەڵكو هەر وەكو خۆی دەمێنێتەوە كە ساڵپار
بریاریان لەسەردابوو.
ئەم بریارە دەرچوو لە لایەن دەستەی كارگێری یانەی ریال
مەدرید لە كۆبوونەوەكەی دۆێنی پێنج شەممە لە بارەگای یانەی ریال مەدرید بە
ئامادەبوونی هەریەكە لە فلۆرەنتینۆ پەرێزی سەرۆكی یانە و خۆرخی ڤاڵدانۆی بەرێوەبەری
گشتی یانە و میگێڵ باردێزای بەڕێوەبەری وەرزشی و ئیكەر كاسیاسی كابتنی یانە و سێرجیۆ
رامۆسی یاریزانی یانەی ناوبراو.
ئەوەی شایەنی باسە پاداشتی هەر یاریزانێك دەگاتە
1,135 ملیۆن یۆرۆ لەكاتی بەدەست هێنانی (خوولی لالیگا و جامی پادشا و خوولی یانە
پاڵەوانەكانی ئەوروپا)، 575 هەزار یۆرۆ بۆ هەر یاریزانێك لەكاتی بەدەست هێنانی
نازناوی یانە پالەوانەكانی ئەوروپا و 360 هەزار یۆرۆ بۆ هەر یاریزانێك لە كاتی بەدەست
هێنانی نازناوی لالیگا و 200 هەزار یۆرۆ لە كاتی بەدەست هێنانی خوولی كوپا دێلارێ كەوا
یانەی ریال مەدرید بەدەستی نەهێناوە لە ساڵی 1993ەوە تاوەكو ئێستا.
_____________________
--- ئهم لاپهڕهیه چاپ بكه ---