عیماد بیلال، سلێمانی:
دلاوه‌ری حاجی
عوسمانی عه‌لسوراوی بزووتنه‌وه‌ی گۆران رایگه‌یاند كه پارتی ئه‌وه نییه
شاری سلێمانی داگیر بكات.
له‌میانی دیدارێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی كوردۆنیا،
دلاوه‌ری حاجی عوسمان هه‌ڵسوراوی بزووتنه‌وه‌یه گۆڕان رایگه‌یاند "ئێمه
هه‌موو حزبه‌كان باش ده‌ناسین، وه‌خه‌ڵكی شاری سلێمانی پارتی‌و گۆڕان باش
ده‌ناسن، ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ستاینایه به‌رێكخستنی خۆپیشاندان پشێوی ئاژاوه
ده‌كه‌وته‌وه، ئێمه پێویستمان به‌وه نییه ئاژاوه بنێینه‌وه
له‌سلێمانی، چونكه شاری سلێمانی شاری گۆڕانه، هیچ پێویست به‌وه ناكات ئێمه
له‌شاری خۆمان پشێوی دروستبكه‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند " شاری
سلێمانی شاری خۆمانه‌و به‌وه ناسراوه هه‌ر حزبێكی نه‌وێت ده‌ماری
ده‌رده‌هێنێت، زه‌مانی به‌عسمان باش له‌بیره‌و پارتی ئه‌وه نییه ئه‌م شاره
داگیر بكات"
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات " به‌داخه‌وه پارتی هه‌موو كات
له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ته‌شهیرو بوختانی ناڕه‌و ئاراسته‌ی
بزووتنه‌وه‌كه‌مان بكات، ئه‌م پارته ئه‌مه‌نده بێ شه‌رمه خه‌ڵكی سلێمانی
به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانیان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
تۆمه‌تبار ده‌كات‌و بنكه‌ی باره‌گاكانمان له‌شاره‌كانی تر
ده‌سوتێنێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی دیداره‌كه‌یه:
كوردۆنیا: هه‌واڵی
ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵهاتووه، ئه‌مه
تاچه‌ند راسته؟
دلاوه‌ری حاجی عوسمان: به‌داخه‌وه پارتی هه‌موو كات
له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ته‌شهیرو بوختانی ناڕه‌و ئاراسته‌ی
بزووتنه‌وه‌كه‌مان بكات، ئه‌م پارته ئه‌مه‌نده بێ شه‌رمه خه‌ڵكی سلێمانی
به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانیان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
تۆمه‌تبار ده‌كات‌و بنكه‌ی باره‌گاكانمان له‌شاره‌كانی تر
ده‌سوتێنێت.
ده‌ره‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی راگه‌یاندنی پارتی درۆیه‌كی
شاخداره‌و هیچی تر، من بۆ خۆم ئێستا له‌گه‌ڵ كاك نه‌وشیروان بووم‌و هه‌میشه‌ش
پێكه‌وه‌ین.
كوردۆنیا: پارتی ده‌سته‌واژه‌ی ئاژاوه‌گێر به‌رامبه‌ر
خۆپیشانده‌رانی سلێمانی به‌كارده‌هێنێت‌و گۆڕانیش به‌رێكخستنی ئه‌و
خۆپیشاندانه ده‌زانێت؟
دلاوه‌ری حاجی عوسمان: ئه‌وانه ئاژاوه‌گێڕن كه
ته‌قه به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ده‌كه‌ن، ئه‌وانه ئاژاوه‌گێڕن كه
ته‌زویری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه چوونه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات،
گه‌ر ئه‌وانه به‌ته‌زویر نه‌چووبێتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، نه‌ئه‌بوونه
ده‌رع له‌به‌رده‌م باره‌گاكانیاندا، له‌به‌رئه‌وه توانای ئه‌وه‌شیان نییه
كه جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆیان هه‌ستاونه‌ته‌وه لێیان نه‌فامانه دوای ئه‌وان
كه‌وتوون كه ئێستا ئه‌زانن بۆ دزی‌و بۆ پاره وڵات ئه‌به‌ن به‌رێوه، مافی
میله‌ت ئه‌خۆن ئازادی راده‌برین به‌رته‌سك ئه‌كه‌نه‌وه، ئه‌یانه‌وێت
بانكه‌كانی ئه‌وروپا له‌پاره‌ی ئه‌م میله‌ته پڕبكه‌ن، ژن‌و منداڵ‌و كه‌سیان
نه‌ماوه له‌هه‌موو ئه‌وروپا ژماره‌ی حسابی نه‌بێت، ئه‌وانه ئاژاوه‌گێڕن،
ئه‌وه ئاژاوه‌گێر نییه كه داوای مافی خۆی ده‌كات.
كوردۆنیا: پارتی
به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانه گۆڕان به به‌رپرس ده‌زانێت، له‌هه‌مان كاتدا
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌شاری هه‌ولێر، هێرش كرایه سه‌ر باره‌گای ئێوه،
هه‌ڵوێستی گۆڕان له‌مه‌ڕ ئه‌و رووداوانه چییه؟
دلاوه‌ری حاجی عوسمان: ئێمه
هه‌موو حزبه‌كان باش ده‌ناسین، وه‌خه‌ڵكی شاری سلێمانی پارتی‌و گۆڕان باش
ده‌ناسن، ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ستاینایه به‌رێكخستنی خۆپیشاندان پشێوی ئاژاوه
ده‌كه‌وته‌وه، ئێمه پێویستمان به‌وه نییه ئاژاوه بنێینه‌وه
له‌سلێمانی، چونكه شاری سلێمانی شاری گۆڕانه، هیچ پێویست به‌وه ناكات ئێمه
له‌شاری خۆمان پشێوی دروستبكه‌ین، گه‌ر بمانویستایه پشێوی بنێینه‌وه ده‌چووی
له‌و شارانه ده‌ماننایه‌وه كه ئه‌وان لێن، له‌به‌رئه‌وه رێك
پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی‌و ئه‌وان پشێوی ده‌نێنه‌وه، ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕان بمانه‌وێت خۆپیشاندان رێكبخه‌ین، سه‌د ئه‌وه‌نه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی
ئه‌م چه‌ند رۆژه فراوانتر ده‌بوو، بۆیه گه‌ر بمانه‌وێت رێكیبخه‌ین ده‌بێته
دوا ساتی گیان كێشانیان.
كوردۆنیا: پارتی له‌شاری سلێمانی پێگه‌ی خۆی
به‌چه‌كدارانی زێره‌ڤانی به‌هێزكردووه‌و ترس‌و دڵه‌راوكێی خستووه‌ته دڵی
دانیشتووانی شاره‌وه، به‌ڵام یه‌كێتی هیچ هه‌وڵوێستێكی جدی نه‌بوو.
دلاوه‌ری
حاجی عوسمان: من ئه‌م كارانه‌ی پارتی ناو نانێم ته‌عدا كردن، ناوی ده‌نێم
دواكه‌وتویی‌و بێ عه‌قڵی فه‌رمانده‌كانی ناو پارتی، ئه‌مه بێ عه‌قڵی
چه‌كداره‌كانی پارتییه كه ته‌قه له‌مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ ئه‌كه‌ن،
كه ئه‌یه‌وێت له‌رێی مه‌ده‌نیانه‌وه داوای مافی خۆی بكات ده‌یه‌وێت
گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵێت، پێمواییه پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت ته‌عدا
له‌سلێمانی بكات، چونكه شاری سلێمانی شاری خۆمانه‌و به‌وه ناسراوه هه‌ر
حزبێكی نه‌وێت ده‌ماری ده‌رده‌هێنێت، زه‌مانی به‌عسمان باش له‌بیره‌و پارتی
ئه‌وه نییه ئه‌م شاره داگیر بكات.
_____________________
--- ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه چاپ بكه ---